له ساڵی 1971 له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبوووه، له‌ساڵی 1982 چالاكی شانۆیی هه‌بووه، له ساڵی 1988 چه‌ند
چالاكییه‌كی له بواری شێوه‌كاری ئه‌نجام داوه، ده‌رچووی به‌شی شێوه‌كاری كۆلێژی هونه‌ر جوانه‌كانی زانكۆی تارانه، له هه‌مان كۆلێژ ماسته‌ری له سینه‌ما به‌ده‌ستهێناوه.
له سێ پێشبرِكێی شێوه‌كاری خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له ساڵانی 1991/1992/1993، چالاكی له بواری ئه‌نیمه‌یشنی بۆ كتێبی منداڵان كردووه، ئێستا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ماكارانی لاوی وڵاتی ئێرانه و ئه‌ندامی دادوه‌ری فیستیڤاڵی (به‌ند عه‌باس) له ئێران و ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له بنكه‌ی كورته فیلمی ئێران.
ده‌رهێنه‌ر خاوه‌نی چه‌ندین كورته فیلمی سینه‌مایی و دیكۆمێنتییه، كه ئه‌مانه‌ن: (ماملێ) دیكۆمێنتی 1998، (شۆت) 1999، (ده‌رگای به‌هه‌شت) دیكۆمێنتی 2000، (زه‌وی سه‌خت و ئاسمان دوور) 2000، (شێركۆ بێكه‌س) دیكۆمێنتی 2000، (دوایین گوندی سه‌رژمێری نه‌كراو) 2002، (دوگمه) 2003، (گوندی ئه‌دێشه) 2003، (هه‌ناسه) دیكۆمێنتی 2005، (شاخه‌كانی تاران) دیكۆمێنتی 2006.
فیلمی (دوایین گوندی سه‌رژمێری نه‌كراو) كه یه‌كێكه له فیلمه هه‌ره به‌هێزه‌كانی ده‌رهێنه‌ر، چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، خه‌ڵاته‌كان ئه‌مانه‌ن:خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی (Sony) تاران 2002، خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی (ئاوانكا) پورتوگال 2003، هه‌ڵبژێردراوی فیستیڤاڵی (پووسان) كۆریای باشوور 2003، خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی (ریۆدۆژانیرۆ) به‌رازیل 2003، خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی (دورنێزی) فه‌ره‌نسا 2003 - له به‌شی پێداچوونه‌ویه‌ك به فیلمه كوردییه‌كانی دنیا، خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی (فیلمی كوردی به‌رلین) 2003، خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی (مێد فیلم) Med Film Festival 2003، خه‌ڵاتی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی (كلێرمونت) فه‌ره‌نسا 2003، خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی (كورته فیلمی تاران) ئێران 2003، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له فیستیڤاڵی (ئارۆكا) پورتوگال 2004، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی (فیلمی سلێمانی) 2004، خه‌ڵاتی تایبه‌تی بینه‌ران له فیستیڤاڵی (ئیماگۆ) پورتوگال 2004، خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیلمێكی راشكاوانه له فیستیڤاڵی (هامبۆرگ) 2004، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ناوبژیوان له فیستیڤاڵی (تۆرێنتۆ) ئیتالیا 2004.جگه له‌م به‌رهه‌مانه ده‌رهێنه‌ر چه‌ندچالاكییه‌كی دیكه ئه‌نجامداوه:یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌رو دیزاینه‌ری تایتل له فیلمی (كات)ی ده‌رهێنه‌ر (محه‌مه‌د تاغی جه‌لیلی)- دیزاینه‌ری برۆشۆر له فیلمی (په‌ری ده‌ریا)ی ده‌رهێنه‌ر (میهرنووس فارس)- دیزاینه‌ری شانۆ و جل و به‌رگ له فیلمی (گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایك)ی ده‌رهێنه‌ر (به‌همه‌نی قوبادی) - وه‌ك وانه‌بێژێك به‌شداری له وۆركشۆپی (تێگه‌یشتن له رێزبه‌ندی روداوه‌كان) له وڵاتی ئێران كردووه - وانه‌بێژ له وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی سیناریۆ له فیستیڤاڵی كان له ساڵی 2004 - وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر له فیلمی (گه‌رِانه‌وه بۆ بام)ی ده‌رهێنه‌ر (جیفانێتی و زێنسیزی) كاری كردووه.
. به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی ده‌رهێنه‌ر تا ئێستا له چه‌ندین هۆڵی سینه‌مایی جیهانی و كه‌ناڵه ئاسمانییه جیهانییه‌كان نمایشكراوه.
No comments:
Post a Comment